ئادار 20, 2020 17:49 Asia/Tehran
  • لەکارکشانەوەی سەرۆکی دادگەی چەکداریی لوبنان دوابەدوای هەڵاتنی سیخوڕێکی ئیسرائیلی

دوابەدوای گوێزرانەوەی سیخوڕێکی رژیمی زایۆنی بۆ دەرەوەی لوبنان بە کۆپتەرێکی ئەمریکی، سەرۆکی دادگەی سەربازیی لوبنان وازی لەپۆستەکەی هێنا.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، کۆپتەرێکی ئەمریکی رۆژی رابردوو لەشوێن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لوبنان لەناوچەی "عوکر" هەڵکەوتوو لەباکوری ئەو وڵاتە نیشتە سەرعەرز و "عامر فاخوری" سیخوڕی رژیمی زایۆنی گواستەوە دەرەوەی لوبنان.

"حوسێن عەبدوڵڵا" سەرۆکی دادگەی سەربازیی لوبنان ئەمرۆ هەینی لەکاردانەوە بەو بابەتە ڕایگەیاند؛ لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.

حوسێن عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: "بە ئیحتڕامی سوێندخواردن و شەرافەتی سەربازیم، لە سەرۆکایەتی دادگەی سەربازی وازدێنم".

ناوبراو وتی: "لە سەرۆکایەتیی دادگەیەک وازدێنم کە تێیدا، جێ بەجێ کرانی یاسا بە دەربازکردنی سیخوڕێک، یەکسانە بە مەینەت کێشانی یەخسیرێک و خەیانەتی دادوەرێک".

خەڵکی لوبنانیش لەکاردانەوە بەو کردەی ئەمریکا، گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەیان لەبەردەم دادگەی سەربازی سازدا و ژمارێک لەناڕازیانیش بە سوتاندنی تایەری ئۆتۆمبیل، بڕێک لە ڕێگاو شەقامە سەرەکییەکانیان داخست.

ئەلفاخوری ناسنامەی لوبنانی-ئەمریکی هەیەو سیپتەمبەری رابردوو پاش گەڕانەوە لە ئەمریکا لە لوبنان قۆڵبەست کرا. ناوبراو لەکاتی داگیرکرانی لوبنان ، فەرماندەری سەربازی لەزیندانی خەییام لەباشوری لوبنان بوو و هاوکاریی رژیمی زایۆنی دەکرد.

دادگەی سەربازیی لوبنان ١٦ی مارسی٢٠٢٠ لەژێرزەخت و گوشاری ئەمریکادا، بەرگریی نامەیەکی روکەشیانەی قەبووڵ کرد کە پارێزەرانی عامر فاخوری بەبیانووی کۆنبوونی تۆمەتە پاڵدراوەکانیان خستیانەڕوو،  بڕیاری ئازادکرانی فاخوری ناسراو بە قەسسابی بەندیخانەی خەییام لە باشووری لوبنان و سیخوڕی رژیمی زایۆنی دەرکرد.

سەرپەیڤ