ئادار 27, 2020 19:14 Asia/Tehran
  • کەڵکی ناڕەوای ئیسرائیل لە کۆرۆنا بۆ جێبەجێ کردنی پیلانی شاروچکە چێ کردن لە خاکی داگیرکراودا

وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سەرنج بداتە کەڵکی ناڕەوای ڕژێمی زایۆنی لە دۆخی پەرەسەندنی جیهانی کۆرۆنا بۆ جێبەجێ کردنی پیلانی شارۆچکە چێ کردنەکانی.

وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، تاوان وجەنایەت ودەسدرێژکاری زایۆنیەکان کە هەر لە سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ بە شێوەی بەر سەرنج پەرەی سەندوو، بە پێی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەروا بەردەوامە و زیانی مادی وگیانی زۆری بۆ شارومەندانی فەلەستینی بە دواوە بووە. وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین وتیشی: ڕژێمی داگیر کەری قودس لە حاڵێکدا دەبێ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەربەرەکانێ بکات ، دەستی سەربازان وشارۆچکە نشینانی زایۆنی ئاوەلا هێشتووە هەتا هەروا مالی فەلەستینیەکان برۆخینێت. وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین پیداگرت لە تەنیشت شەپولی دەسگیر کردنی فەلەستینیەکان بەدەس سەربازانی زایۆنی ، شاروچکە نشینەکانیش بە مەبەستی پاکتاوکرانی ڕەگەزی وکوچپێکردنی بەزوورە ملی فەلەستینیەکان ، دەست دەکات بە بڕانی دارو ڕۆخانی ماڵی فەلەستینیەکان  لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن . وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ، دیوانی نێودەوڵەتی سزادان وئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد بۆ ڕزگار کردنی گەلی فەلەستین وپاڕاستنی گەلی ئەم وڵاتە لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕژێمی زایۆنی کردەوە لە خۆ پێشان بدەن .