ئادار 28, 2020 19:12 Asia/Tehran
  • پێشگیری ڕژێمی ئالی خەڵیفە لە گەڕانەوەی شارومەندانی بەحرینی بۆ وڵاتەکەیان

ڕژێمی ئالی خەڵیفە بە پێشگیری کردن لە گەڕانەوەی لانی کەم یەک هەزارو ٢٠٠ بەحرینی بۆ وڵاتەکەیان بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بە بێ بەرپرسایەتی لە بەرانبەر شارومەندەکانی درێژە ئەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس، لە ڕۆژەکانی ڕابردوو ٧٦ بەحرەینی لە فڕگەی مەسقەت و٣١کەسی تر لە فڕگەی دۆحە دوای چەندین ساعەت سەرلە شێواوی نەیانتوانی سەفەر بکەن بۆ وڵاتەکانیان . بەحرەین ڕیگاکانی ئاسمانی وزەوینی ودەریایی ئەم وڵاتەی بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستووە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پیشتر لە کردەوەی ڕژێمی ئالی خەڵیفە لەمەڕ موسافیرانی بەحرەینی لە ئێران دوای بڵاوبوونەوە وپەرە سەندنی  ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەخنەی گرت وئەم ئاکار وهەڵس وکەوتەی بە نابەرپرسانە زانی. 

سەرپەیڤ