بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن لە گەڵ فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی
ئادار 29, 2020 09:15 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر لەبەیانیی یەکشەممە باسی تەقەی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کرد لە چەند فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانیی سعودی .
بە پێی راپورتی هەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەریع رایگەیاند ، بەرگریی ئاسمانیی یەمەن توانیویەتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی کە بەنیاز بوون سەنعای پێتەختی یەمەن بۆردومان کەن بتارێنێ .
بەپێی راگەیاندنی یەحیا سەریع ، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەکارهێنانی سیستمی بەرگریی خۆماڵیی فاتری یەک فڕۆکە جەنگیەکانی سعودیان تاراندووە .
ئەمە بۆ حەوتەم جارە لە ماوەی دوو حەوتەی رابردوودا کە بەرگریی ئاسمانیی یەمەن بە ناسین و لێدانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ، ناهێڵێ لە ئاسمانی یەمەن تەراتێن بکەن .
توانایی بەرگریی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنە رۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ .