ئادار 29, 2020 09:20 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵا: بەرەنگاریی کۆرۆنا شەڕێکی درێژخایەنە

سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بەرەنگاریی کۆرۆنا شەڕێکی درێژخایەن دەبێت.

نەسروڵڵا  گوتیشی : دیار نییە تا کەی دەبێ ئەم شەڕی بەرەنگاریی کۆرۆنا بەردەوام بێت , دەبێ کەڵک لە ئەزموونی نێودەوڵەتی بەرەنگاریی لە گەڵ کۆرۆنا وەرگرین. دەبێ بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا هەموومان خۆیان ڕێکبخەین.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە کاریگەریەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرونا گەورەترە لە هەردوو شەڕی جیهانیی یەکەم و دوهەم ، وتیشی ، حکومەتە گەورەکانی وەکوو ئەمریکا بە داماوی و دەستەوەستانیی رووبەڕووی کۆرۆنا بوونەتەوە .

 نابراو خوازیاری پەند وەرگرتن لە پرۆسەی گۆڕانکاریەکانی ئێستای جێهان بوو و جەختی کردەوە هەموو لا دەبێ لەسەر کۆرونا چڕبینەوە وەک دوژمنێکی هاوبەش .