ئادار 31, 2020 08:16 Asia/Tehran
  • ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر قودسی پیرۆز

لەشکریانی ڕژێمی زایونی شەوی سێ شەممە ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی «عیسەویە»لە قودسی پیرۆز.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەشکریانی ڕژێمی زایونی لەم ھێرشەیاندا دەیان فەلەستینییان بریندار و یان قۆڵبەست کرد.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند، لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە ڕەوتی ئەم ھێرشەدا گازی فرمێسک ھێن و گولەی لاستیکینیان بەرەو ماڵی فەلەستینییەکان ھاویشت.

بە پێی ڕاگەیاندنی ھەر ئەو سەرچاوانە دەیان فەلەستینی لە بەر ھەڵمژینی گازی فرمێسک ھێن توشی خاڵەتی خنکان ھاتوون. 

زایونییەکان هەموو ڕۆژێک لە ئاراستەی گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان  بە هەڵکوتانەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن  و قودسی پیرۆز، لاوانی فەلەستینی شەھیدو بریندار دەکەن و یان دەیانگرن و بەبێ هیچ تاوانێک ڕەوانەی زیندانییان دەکەن. 

لەئێستادا نزیکەی شەش ھەزار فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسرائیلدان کە لەم ژمارەیە ٦٢یان ئافرەتن و ٣٠٠ کەسیشیان تەمنیان ژێر تەمەنی یاساییەو ئەم دیلانە بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەو ئازار ڕۆحی و جەستەیی دان و بەرەوڕووی ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانە دەبنەوە.