نیسان 01, 2020 20:02 Asia/Tehran
  • مووسەوی: هاوپەیمانی دەستدرێژکاران بۆ سەر یەمەن دەستبەرداری وەهم و خەیال بن

گوتە بێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە ئیدعای گوتە بێژی هاوپەیمانی سەعوودی لەمەڕ ئامادەبوونی کارناسانیی ئێرانی لەیەمەن دا گوتی: هاوپەیمانی دەستدرێژکاران بۆ سەر یەمەن و وەهم و خەیاڵ دەستهەلبگرن.

"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوار شەممە هاوکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی تاوانە باتلەکانیی گوتە بیژی هاوپەیمانی سەعوودی دژی ئێران و بەبێ بناغە زانینی ئەم بانگەشەیانە گوتیشی: عەرەبستانی سەعوودی بە وەهمی سەرکەوتن لە چەند حەوتە، دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن کرد و ئێستا دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ، هەروا دەستە و یەخەی ئەم بۆچوونە هەلەیەی خۆیانن.

 مووسەوی جەختیکرد: ئەم کردەوە دەستدرێژکارانەیە، جگە لە وێرانی و کوشتاری خەڵکی یەمەن چ دەستکەوتێکی نەبووە.

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هاوپەیمانی دەستدرێژکاران بەیەمەن ڕاسپێری کرد:  بە جێ وەهم و خەیاڵ سەرنج بدەنە  ڕاستەقینەکانیی ئێستا لە وان مۆقاومەی خەڵکی یەمەن بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانە و نەفرەت و بێزاری کۆمەڵگای جیهانی لە عەرەبستان و بزانن یاری کردن بە ووشەکان،واوەخستن و تاوانپاڵدان بە کەسانی تر، شکستەکانی سیاسی و سەربازی ئەوان قەرەبوو ناکاتەوە.

مووسەوی ،جارێکی تر بە سەرنج لە پێشنیاری سکرتێری گشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان لەمەر ئاگر بڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەیەمەن و قەبووڵکردنیی لەلایەن دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن، لە دەستدرێژکاران بۆ سەر ئەم وڵاتە هاوکات لەگەڵ ئەرکمەند بوون بە ڕیککەوتننی ئیستۆکهۆڵم،تاوانکارییەکانیی خۆی لەیەمەن  بوەستێنیت و ئەمشەڕە کاولکارە بوەستێنن.

 پێنجەمین ساڵی شەڕی هاوپەیمانی سەعوودی دژی یەمەن ٢٦ـی مارچی ٢٠٢٠ کۆتایی هات؛ تابە ئێستا پتر لە ١٠٠ هەزار کەس ڕاستەوخۆ ویان ناڕاستەو خۆ بە هۆی ئەم شەڕە کوژراون.