نیسان 03, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • لە مانگی مارس، ھاوپەیمانیی سەعودی ٤٤٢٨ جار ئاگربڕی حودەیدەی پێشێل کردووە

کەناڵی مەسیرەی یەمەن شەوی ھەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە مانگی مارسی ڕابردوو ٤٤٢٨ جار ئاگربڕەکەی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی پێشێل کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی تەسنیم، «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوپەیمانیی سەعودی قەت پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربڕ نەبووە، جەختی کرد، پێشێل کرانی بەربڵاوی ئاگربڕ لە پارێزگای حودەیدە لە لایەن دەست درێژکارانەوە دەربڕی ھۆگرییان بۆ بەردەوام کردنی شەڕو زیادکردنی گرفت و کوێرەوەرییەکانی خەڵکی یەمەنە.

ئاگربڕەکەی یەمەن کە لە وڵاتی سویید لەنێوان شاندی ناردراوی سەنعاو شاندەکەی ڕیاز سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی دیسامبەری ٢٠١٨ لە لە بارەی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن ڕێککەوتنی لەسەر کرا، ھەموو جارێک لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە پێشێل دەکرێت.

بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ یەمەن.