نیسان 03, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری سعوودیا بۆسەر یەمەن

سەرەڕای پاڵپشتیی سەعوودیا لە پێشنیاری سکرتێری گشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگر بڕ لە یەمەن، پەلاماری فرۆکە جەنگیەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن هەروا بەردەوامە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی"ئەلەسیرە"، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بەیانی رۆژی هەینی ناوچە ئاوەدانەکانیی "غافرە" لە شاری "ئەلزاهێر" لە ستانی "سەعدە"،باکووری یەمەن ،بۆردومان کردووە کە بەهۆی ئەم پەلامارانە سێ کەسی سیڤیل کوژران و ژمارێکی تر برینداربوونە.

لە ستانی حۆدەیدە،رۆژئاوای یەمەن یش هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ناوچەی "ئەلجەبەلیە" لە ئەلتەحیتا" و ڕۆژهەڵاتی گوندی " ئەلدەحەفش" نزیک شاری گەمارۆ دراوی "ئەلدەرهیمی" داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی.

هاوپەیمانی سەعوودی هەروەها ناوچە جۆر بە جۆرەکانی پارێزگاکانی حەججە لە باکووری رۆژئاوا، مەریب لە ناوەند، و عیمران لە باکووریان بۆردومان کردووە.

بەرەڤانی ئاسمانی یەمەن لە ستانی ئەلجووف،باکووری ئەم وڵاتە،توانیی بە هاویشتنی مووشەکی فاتێر1،فڕۆکەیەکی جەنگی دوژمنی دەستدرێژکار پێش لە ئەنجام دانی هەرچەشنە هەڵمەتێکی دوژمنکارانە لەئاسمانی شاری ئەلحەزم ناچار بە هەڵاتن بکات.

سەرپەیڤ