نیسان 29, 2020 21:59 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن لە سەر پابەند بوون بە حکومەتی خۆبەڕێوەبەر

ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن لە سەر پابەند بوون بە جاڕنامەی حکومەتی خۆبەڕێوەبەر لە پارێزگامانی باشووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «عەیدڕوس زوبەیدی» شەوی چوارشەممە لەگەڵ «میخائیل بوگدانۆف» جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ڕۆزئاوای ئاسیاو ئەفریفیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی باشووری یەمەن وتووێژی کرد.

زوبەیدی وێڕای بەرەڤانی کردن لە ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن وتی: ئامانج لەم تەگبیرانە چارەسەریی ئەو گرفتانەی خەڵکە کە لە ئەنجامی سێڵاوی دەگمەن و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە.

ئەمە یەکەمین ڕادەربڕینی سەرۆکی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن لە کاتی ڕاگەیەندرانی حکوەتی خۆبەڕێوەبەرە کە لەگەڵ ڕەخنەی توندی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن لە مای ساڵی ٢٠١٧ بە داکۆکیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە عەدەن دا پێکھات. ئەم ئەنجومەنە ئێوارەی ڕۆزی ٢٥ی ئاپریل لە پارێزگای باشووریی عەدەن خۆبەڕێوەبردنی ڕاگەیاند. دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن ئەم ھەنگاوەی وەک یاخی بوون و سەرپێچیکاری لێک داوەتەوە.

 

سەرپەیڤ