May 11, 2020 23:09 Asia/Tehran
  • بڕیاری عەرەبستان بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت

وەزاڕەتی وزەی عەرەبستان باسی کەمکردنەوەی یەک میلۆن بەرمیل لە بەرھەمھێنانی نەوتی ئەم وڵاتە دەکات .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، کاربەدەستێکی وەزاڕەتی وزەی عەرەبستانی سعودی رۆژی دوشەممە گوتی ، ئەم وەزاڕەتخانەیە فەرمانی بە کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ داوە بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی خۆی بۆ مانگی ژوئەن بۆ یەک میلیۆن بەرمیل کەمکاتەوە کە ئەم ڕەقەمە واوەترە لە بەڵێنی ریاز بە پێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیھانیەکان . 

ئەم کاربەدەستەی سعودی ، گوتیشی  ئەم ھەنگاوە وادەکات ئاستی کەمکرانەوەی نەوتی عەرەبستانی سعودی بە گشتیی بگاتە چوار میلیۆن و 800 ھەزار بەرمیل لە رۆژدا .  

سەرپەیڤ