May 15, 2020 21:44 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر یەمەن

فڕۆکەشەڕکەرە سنووربەزێنەکانی سەعودی پارێزگاکانی «ماریب، بەیزا و جوف»ی یەمەنیان بوزدومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی مەسیرە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی لە پێنج نۆرەدا ناوچەگەلێکی شارستانەکانی «موجزەر و مەدغەڵ» لە پارێزگلی ماریبی ناوەڕاستی یەمەنیان بوردومان کرد.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی ناوچەی خەسەف لە شارستانی ئەلحیزم ناوەندی پارێزگای جوف لە باکووری یەمەنیشیان دایە بەر شاڵاوێکی قورس.

ناوچەگەلێکی پارێزگای بەیزا لە باشووری یەمەنیش کەوتە بەر ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی.

ھێشتا لە بارەی ڕاوەی زیانی ئەم شاڵاوانە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

بەردەوامیی ھێزشەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن لە کاتێکدایە کە ئەم ھاوپەیمانییەی سەعودی ٢٣ی ئاپریل ڕایگەیاند بۆ ماوەی مانگێک ئاگربڕە بانگەشەکراوەکەی ئەم ھاوپەیمانییەی درێژ کردووەتەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.

سەرپەیڤ