May 19, 2020 13:18 Asia/Tehran
  • جەختی ڕژێمی زایونی لە سەر ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە»

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی باسی ھەوڵی تەلەبیبی کرد بۆ ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«گابی ئەشکنازی» وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە»و ھەروەھا جێبەجێ کردنی پیلانی دەست گرتن بەسەر بەشگەاێکی فراوانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، بانگەشەی کرد کە ئەم گەڵاڵەیە بە شێوەیەکی بەرپرسانە ھەم لە ھەمبەر وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکەو ھەم لە ھەمبەر ئەمریکادا جێبەجێ دەکرێت.

پەرلەمانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە بە ٧٣ دەنگەوە متمانەی بە کابینەی ھاوبەندی بنیامین ناتانیاھۆو بێنی گانتێز بەخشی.

ناتانیاھۆ لە ئاھەنگی سوێند خواردنی ئەندامانی کابینەی تازە لە ھۆڵی پەرلەمانی ئەم ڕژێمە جارێکی تر داوای لکێندرانی بەشگەلێکی زیاتری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ڕژێمی زایونیی کرد.

بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکی «سەودای سەدە» قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری پاشماوەی زەوییەکانی ڕۆخی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە د ەبێت.

سەرپەیڤ