May 21, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • جەختی مەترانی مەسیحییەکانی قودس لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینی خۆیان

مەترانی مەسیحییەکان لە قودسب داگیرکراو پارێزرانی شەرەفی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامیی لە گرێوی گەڕانەوەی سەرزەوینی فەلەستین بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی زانی و داوای لە ئاوارەکانی فەلەستین کرد کە کلیلی ماڵەکانیان لە فەلەستین دا ڕابگرن.

«مەتران عەتائوڵڵا حەننا» مەترانی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان لە قودسی داگیرکراو ڕۆڤزی چوارشەممە لە بەرنامەیەک دا لەژێر سەردێڕی« ڕێبەرانی خۆڕاگری پێکەوە» جەختی کرد، دەست درێژی بۆ سەر قودس دەست درێژی بۆ سەر کەلەپوورو بوونایەتیی فەلەستینییەکان و سوکایەتی کردن بە خاکی پیرۆزی فەلەستینە.

مەترانی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان وتیشی: لە ڕۆژی جیھانیی قودس ئەرکە مەعنەوی و مرۆڤی و نیشتیمانییەکان وەبیری تەواوی ڕۆڵەکانی ئوممەتی ئیسلامی دێنینەوە کە ئەویش ئەوەیە کە قودس بەرەڵڵا نەکەن، چونکو ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی بە بێ قودس و گەڕاندنەوەی ئەم شوێنە پیرۆزە بۆ خاوەنە سەرەکییەکانی ھیچ شەرافەتێکی نییە.

ھەر لەم حاڵەدا «زیاد ئەلنوخالە» سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش وتی: ئەو دەوڵەتانەی کە ڕێ لە ڕێزنانی گەلەکەکانیان لە ڕۆژی جیھانیی قودس دەگرن، بەتەمان لە ئارمانجی قودس بکشێنەوەو بەدوای پاساویش دا دەگەرێن بۆ ئەو کارەیان.

ئەلنوخالە پێشی داگرت: ئێمە خوازیاری ھاوپەیمانی و ڕێکخستنێکی بەربڵاوترین لەگەڵ دەستەڵاتدارانی خۆڕاگری دا ھەتا پێکەوە ببینە ھێزێکی مەزن بۆ بەرنگار بوونەوەی پرۆژە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکەدا.