May 21, 2020 14:17 Asia/Tehran
  • ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن:ھۆی تیرۆرکرانی حاج قاسم سولەیمانی ڕۆڵەکاراکەی لە خەباتی دژی زایونییەکان بوو

ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودس وتی: ھۆی تیرۆرکرانی حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆڵەکاراکەی لە خەباتی دژی زایونییەکان بوو.

«عەبدولمەلیک حوسی» ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە ھەرچەشنە ئاسایی بوونەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئیدانە دەکەین و بە حەرامی دەزانین.

ناوبراو وتیشی: ڕۆژی جیھانیی قودس بۆنەیەکی گرینگە چونکوبەرپرسایەتی یەکەمی ئوممەتی ئیسلامی کە ھەمان ئارمانجەکانی فەلەستینە وەبیر دێنێتەوەو دەرفەتێک بۆ ڕزگار کرانی فەلەستین و سەندنەوەی پیرۆزایەتی و دەربازبوونی گەلی فەلەستین دەڕەخسێنێت.

ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن  جەختی کرد، گەلی یەمەن بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە، شان بەشانی گەلی فەلەستین و بیرئازادانی ئوممەتی ئیسلامی و تەوەرەی خۆڕاگری دەوەستێت و داکۆکی لە مزگەوتی ئەقساو پیرۆزایەتییەکان دەکات و دیارە ئەمەش ئەرکێکی ئایینی ،ئاکاری و مرۆڤانەیە.

«عەبدولمەلیک حوسی» ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەربڕینی ئەمەی کە ھۆی سەرەکیی تیرۆرکرانی شەھید حاج قاسم سولەیمانی ڕۆڵە کاریگەروکاراکەی لە خەباتی دژی دوژمنی زایونی بوو، وتیشی: شەھید سولەیمانی ڕۆڵێکی گرینگی لە بەرنگار بوونەوەی دوژمنی زایونی و پاوانخوازییەکانی ئەمریکاویەکان و ڕاوەستان لە تەنیشتی گەلانی ناوچەکەدا  ھەبوو.

ناوبراو ھەروەھا وتیشی: چەوساوەیی فەلەستین وا ھەڵدەگرێت کە ئوممەتی ئیسلامی ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو چارەنوس ساز لە ھەمبەری دا بگرێتە بەر.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.