May 21, 2020 18:33 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە بەشێکی سەرەکیی پرۆژەی ڕزگار کردنی فەلەستینە

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان جەختی کرد،کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە ڕێکای خۆڕاگری بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین سانا دەکات.

«ئیحسان عەتایا» نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە لوبنان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە ناوی ڕۆژی قودسەوە، بووە ھۆی یەکانگیر بوونی بیروڕای گشتیی جیھانی عەرەب و ئیسلام و ھەروەھا گەلانی بیرئازادی جیھان بۆ داکۆکی کردن لە فەلەستین.

«ئیحسان عەتایا» جەختی کرد، ڕۆژی قودس ڕۆژی تایبەتی فەلەستین و پێداگرییەکە لە سەر ڕەسەنایەتیی گەلی ئێران و ڕێبەرەدوور ئەندێشەکەی کە ئاڵای داکۆکی لە فەلەستینی ھەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا ھەڵگرتو دیارە ناوچەکە بەبێ بنەبڕ کرانی ڕژێمی زایونی لە فەلەستین دا سەقام و ئۆقرەیی بە خۆیەوە نابینێت.

ئەم ئەندامەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی: شکست ھێنانی پرۆسەی ئەمریکی_زایونی نزیکەو تەوەرەی خۆڕاگری سەرەنجام ھەر سەر دەکەوێت و ھەنگاوی سەرکەوتووانەی خۆڕاگری لە غەززەش لە پێکدادانی لەگەڵ دوژمنی زایونی باشترین بەڵگەیە لەمەڕ ئەمەی کە پرۆسەی زایونیستی ڕووی لە توانەوەو لەبەریەک ھەڵوەشانەوە ناوەو بنەبڕکرانی نزیکە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی جیھانیی قودس، ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی دا.