May 24, 2020 13:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە رۆژی جەژندا

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە رۆژی جەژنی رەمەزاندا بە پەلامار بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا ئەوانیان دایەبەر لێدان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دەیان لەشکەریی داگیرکەری زایۆنی ، رۆژی یەکشەممە پەلاماریان کردە سەر فەلەستینیەکانی دەرەوەی مزگەوتی ئەقسا و ژمارێک لەوانیان بریندار کرد . 

سەرباری پەلاماری دڕندانەی لەشکەریانی زایۆنی و جێگیربوونی بەرفراوانیان لە دەوربەری مزگەوتی ئەقسا، فەلەستینیەکان بە ئامادەبوون لە گۆڕەپانی ئەلغەزالە نزیک بابولئەسبات ی مزگەوتی ئەقسا ، نوێژی جەژن دابەستن . 

درگاکانی مزگەوتی ئەقسا لە دوو مانگ لە مەوبەرەوە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا داخراوە و پێشبینی کراوە لە رۆژی دوای جەژنەوە بە رێوشوێنی تایبەت بکرێنەوە . 

سەرپەیڤ