بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگای نەتانیاھوو ، ئەمڕۆ
یەکەم کۆبوونەوەی دادگای سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بە تاوانی گەندەڵی دارایی ئەمڕۆ لە قودسی داگیرکراو بەڕێوەدەچێ.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، کۆبوونەوەی دادگای بەنیامین نەتیانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە سێ دۆسیەی گەندەڵی دارایی بە دانی بەرتیل ، دەسبڕین و قۆستنەوەی متمانەی گشتیی بڕیار بوو 17ی مارسی 2020 بەڕێوەبچێ بەڵام دوای فەرمانی ئەمیر ئوھنا وەزیری پێشووی دادڤانی رژێمی زایۆنی بۆ ھەڵوەشاندنی کۆبوونەوەکانی دادگا لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا ، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ 24 ی ئایار دواخرا .
بە پێی ئەم راپۆرتە بزووتنەوەی ( ئاڵای ڕەش ) بە دروشمی (تاوانباری گەندەڵی سەرۆک وەزیری من نیە ) بڕیارە ھاواکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی دادگای نەتانیاھوو لە ناوچە داگیرکراوەکان کۆبوونەوەی ناڕازیانە بەڕێوەببات .
دادئەستێنی رژێمی زایۆنی ساڵی رابردوو لە دژی نەتانیاھوو داوای بەرزکردەوە و ئەوی تاوانبار کرد بە گەندەڵی دارایی، گزیکاری و قۆستنەوەی متمانەی گشتیی .