مەرجی حەماس بۆ گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ رژێمی زایۆنیی
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس گوتی : حەماس تا کاتێک کە دڵنیا نەبێ رژێمی زایۆنیی نرخێک ئەدات ، حازر نیە رێککەوتنی گۆڕینەوەی یەخسیران ئیمزا بکات .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی فەلەستین ئەلیەوم ، ئیسماعیل ھەنیە گوتیشی ، حەماس بۆ ئازادکردنی یەخسیرانی فەلەستینی بەندکراوی داگیرکەرانی زایۆنیست ھەموو توانای خۆی دەکار ھێناوە .
بزووتنەوەی حماس حەوتەی رابردووش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند : تاکە رێگای گەڕانەوەی یەخسیرانی زایۆنی بۆ بنەماڵەکانیان لە رێگەی پرۆسەی گۆڕینەوەی راستەقینە لە گەڵ یەخسرانی فەلەستینیە .
یەحیا سەنوار بەرپرسی نوسینگەی حەماس لە غەززە لە مانگی نیساندا پێشنیاری دا ئەم بزووتنەوەیە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئامادەیە لە کاتی ئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی بەساڵاچوو ، نەخۆش و ژنان و منداڵانی یەخسیری فەلەستینی ، ھاسانکاریەک لە گۆڕینەوەی یەخسیران بکات .
4 ھەزار و 800 فەلەستینی لە بەندیخانەکانی رژێمی زایونی دا گیراون .