May 26, 2020 08:33 Asia/Tehran
  • جەختی حەماس لە سەر بەرخۆدانی ھەمەلایەنە لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ساڵگەڕی کشانەوەی ھێزەکانی زایونی لە باشووری لوبنان، جەختی کرد: بەرخۆدانی ھەمەلایەنەی جەماوەری تاکەڕێگای شکست پێ ھێنانی ڕژێمی زایونی و سەندنەوەی فەلەستین لەم ڕژێمە داگیرکەرەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، «حازم قاسم» وتەبێژی حەماس ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ڕێگای ڕزگارکرانی باشووری لوبنان بە خوێنی شەھیدان، برینداران و جەزرەبەی یەخسیران سانا کرا، ھەتا سەرکەوتنێکی دیکەو ڕزگارکرانێکی نوێ وەک بەرھەمێکی تازەی ئەم ڕێبازە مسۆگەر بکرێت.

حازم قاسم وتیشی: کشانەوەی پڕ لە سوکایەتیی سوپای ڕژێمی زایونی لە باشووری لوبنان، جۆرێکە لە جەختکردنی ئاشکرا لە سەر ئەم بابەتەی کە شکست ھێنانی گەڵاڵەو پیلانەکانی زایونیزم بە خۆڕاگری مسۆگەر دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: تۆکمەکرانی ھەنگاوەکانی خۆڕاگری بێ ھیچ گومانێک دەبێتە ھۆی شکست ھێنانی گەڵاڵەو پیلانی زایونییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا.

ڕژێمی زایونی لە ٢٥ی مانگی مای ساڵی ٢٠٠٠ سەرباری ئەو ھەموو مسۆگەرات و تواناییە سەربازییەی، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان بە چۆک دا ھات و لە باشووری لوبنان ھەڵات.