May 26, 2020 10:54 Asia/Tehran
  • درکێندرانی گەڵاڵەی ئۆپراسیۆنی چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوا دژی دەوڵەتی لیبی

کارناسانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەڵاڵەی نھێنیی چەن وڵاتێکی ڕۆژئاوا لەو.انە ئەمریکاو بریتانیایان بۆ پشتگری کردن لە ھێزەکانی حەفتەر لە لیبی ، دەست کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاڵمانیا، ڕاپۆرتێکی نھێنیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی ئەوەیە کە،لانیکەم ٢٠ کەس لە ئۆسترالیا، فەرەنسا، ماڵت، ئەفریقیای باشووری، بریتانیاو ئەمریکا لە پرۆژەیەک بە ناوی «Opus» بە مەبەستی داکۆکی کردن لە ژەنڕاڵ ێخەلیفە حەفتەر» سەرکردەی ھێزەکانی ڕۆژھەڵاتی لیبی بەشدارییان ھەبووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کەسانە کۆتایی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٩ لە «ئەمان»ی پێتەختی ئەردەن بە فڕۆکەیەکی بارھەڵگرو بە ئەرکێکی فەرمی و ڕاگەیەندراو لەژێر ناوی «گەشتێک لە لایەن کۆمەڵگای زانستییەوە بۆ ئەنجام دانی توێژینەوەی ژیۆفیزیک لە لیبی » سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتە درکێندراوەکەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم دەرکە لە ڕاستی دا قەواخێک بووە بۆ داکۆکی کردن لە حەفتەرو ئەرکی سەرەکیی ئەم تاقمە کە سەربە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتییەکان بووە، پێشگرتن بە جوڵەی پاپۆڕەکانی تورکیا بەرەوشاری کەناراویی تەرابلۆس بووە.

بە پێی نووسینی ھەواڵدەریی ئاڵمانیا، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەی دا ڕاشکاوانە جەختی لەوە کردووەتەوە کە، داڕشتنی پراکتیکیی ئەم ئۆپراسیۆنە نھێنییە بەگشتی لە لایەن کۆمپانیاکانی سەقامگرتووی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ئەنجامی گرتووە کە ھەڵبەت لە بەر ھێندێک ھۆکاری ناڕوون ھەڵوەشاوەتەوە.