May 27, 2020 08:39 Asia/Tehran
  • «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»: ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لەنێو دەچێت

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی بیستەمین ساڵگەڕی ڕزگارکرانی باشووری لوبنان لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان، وتی: ئاڵوگۆڕەکانی ئێستای ناوچەکە بە قازانجی ئیسرائل نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی «ئەلنور»ی لوبنان تیشکی خستەسەر شکست ھێنانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەداو وتی: ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لەنێو دەچێت.

نەسروڵڵا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەرئەمەی کە تەوەرەی خۆڕاگری لە ھەموو بوارێکدا لەوانە سەربازی خەریکی گەشەکردنە، جەختی کرد: تەواوی  ناوچەکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەبەر ئامانجی موشەکەکانی خۆڕاگرییە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  ئاماژەی کردە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت و نەتەوەی سووریاو تەوەرەی خۆڕاگری لە ھەمبەر تیرۆریستانی سەقامگرتوی ئەو وڵاتەش و وتی: ئیسرائیل زۆر بەھیوا بوو دەوڵەتی سووریا بڕوخێت، کەچی لەو وڵاتەدا تێسرەواندنێکی قورسی توش بوو.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  لە درێژەی وتووێژەکەی دا باسی ئامادە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەشی کردو وتی: ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە ناوچەکە دەربڕی لاوازیی ھاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەو دەستەڵاتی تەوەرەی خۆڕاگرییە.

جەماوەری لوبنان ھەموو ساڵێک ساڵگەڕی ھەڵاتنی دوایین سەربازی ڕژێمی زایونی لە باشووری ئەم وڵاتە وەک ڕۆژی خۆڕاگریی و سەرکەوتن دەکەن بەجێژن.

ڕژێمی زایونی لە ٢٥ی مانگی مای ساڵی ٢٠٠٠ سەرباری ئەو ھەموو مسۆگەرات و تواناییە سەربازییەی، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان بە چۆک دا ھات و لە باشووری لوبنان ھەڵات. ئا لەم ڕۆژەدا بەشگەلێکی بەربڵاوی سەرزەوییەداگیرکراوەکانی لوبنان ڕزگار کرا.