داوای عەریقات بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە بارەی شەھیدکرانی لاوە فەلەستینیەکە
سکرتێری کومیتەی کارگێڕیی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستینی لە کاردانەوە بە شەھیدکرانی لاوێکی بیرکۆڵی فەلەستینی بە دەستی لەشکەریانی زایۆنی ، لە دادگای نێودەوڵەتیی لاھەی ویست بێ سێ و دوو لێکۆڵینەوەی کەتنیی لە دژی ئیسراییل دەستپێبکات .
بە پێی نوسینی رۆژنامەی ( القدس العربی) ، سائیب عەریقات رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاھەی ویست بێ کات بە فێڕۆدان و بەر لەوەی کە فەلەستینیەکان لە تاوانکاریی بێسنووری ئیسراییل دا نوغرۆ بن ، لێکۆڵینەوەی کەتنیی لە دژی ئەم رژێمە دەسپێبکات .
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی شەممە ئەیاد حیلاق لاوی بیرکۆڵی فەلەستینیان لە ناوچەی بابولئەسبات لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو دایەبەر دەسڕێژ و کوشتیان .
لە لایەکی دیکەوە بزووتنەوەی فەتحیش کابینەی ئیسراییل و بنیامین نەتانیاھووی سەرۆک وەزیرانی بە بەرپرسی کوژرانی گەنجە فەلەستینیەکە زانی .
بزووتنەوەی حەماسیش لەسەر دادگایی کرانی داگیرکەران لە ھەموو کۆڕ و نێوندە نێودەوڵەتیەکان و پەردەلادان لە تاوانکاریەکانی بەردەوامیان لە دژی گەلی فەلەستینی جەختی کردەوە .
ئەندامانی عەرەبی پەرلەمانی رژێمی زایونی ش خوازیاری دادگایی کرانی سەبەبکارانی شەھیدبوونی لاوی بیرکۆڵی فەلەستینی بوون .