May 31, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی 7 لەشکەریی میسر لە ناوچەی سینا

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لەسەر رێگەی ئۆتۆمبێلی گەڕانی ئەرتەشی میسر لە ناوچەی سینا 7 لەشکەریی ئەم وڵاتە کوژران .

بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی میسر رایگەیاند ، لە ھەنگاوی تۆڵەئەستێنانەی گروپە تیرۆریستیە تەکفیریەکاندا ، 7 لەشکەریی میسر لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە ناوەندی ناوچەی سینا گیانیان لە دەستدا . 

سوپای میسر رایگەیاند  لە ماوەی حەوتەی رابردوودا کە ١٩ چەکدار و پێنج سەرباز لە  باکووری  پارێزگەی سینا  و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.

لەوبارەیەوە گوتەبێژی سوپای میسر، عەقید تامر ریفاعی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی سوپا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە  دوو ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای باکووری سینا، سێ چەکدار کوژراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزی ئاسمانیی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بۆسەر ژمارەیەک گردبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای باکووری سینا ئەنجامداوە و لە میانیاندا، ١٦ چەکدار کوژراون.

باس لەوەشکراوە کە هەر لە  ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج سەرباز کوژراون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخرێتەڕوو.