حوزه‌یران 05, 2020 02:45 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی کۆنسەی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان: سەرکەوتن بە سەر زایونییەکاندا مزگێنیی ئیمام خومەینی(رە) بووە

ئەندامێکی کۆنسەی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە: سەرکەوتن بە سەر زایونییەکاندا مزگێنیی ئیمام خومەینی(رە) بووەو بەڵێنەکەی بە خەباتکارانی ڕێبازی حۆڕاگری دراو لە ئێستاش دا وەدی ھاتنی قۆناغ بە قۆناغی لە ناوچەکەدا بەدی دەکەین.

«موحەممەد سەعید ئەلخەنساء» ئەندامی کۆنسەی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی مەجازیی « چاوپێکەوتنێک لەگەڵ زیارەتکارانی ھەتاو» لە بەیرووت کە بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)،بەرپا کرا بوو، وتیشی : ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، نبعمەتێکی گەورەی ئیلاھی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و بەتایبەت موسڵمانان بوو.

«شێخ ماھر حەمود» سەرۆکی یەکێتیی جیھانیی زانایانی خۆڕاگری لە لوبنانیش لە کۆبوونەوەکەدا وتی: ئیمام خومەینی(رە) پرسی فەلەستینی وەک گرینگترین پرسی جیھانی ئیسلام ڕاگەیاندو دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کرد بۆ ئەوەی ئەم بابەتە ھەتا سەرکەوتنی یەکجاریی گەلی فەلەستین بەردەوام لە نێو موسڵمانان دا وەک گرینگترین بابەت بمێنێتەوە.

«شێخ حسەین شەحادە» سکرتێری گشتیی کۆیوونەوەی پەرە پێ دان و وتووێژی ئایین و کلتوورەکان لە لوبنانیش لەم دانیشتنەدا ڕایگەیاند:ئیمام خومەینی(رە) واتایەکی دیکەی بە مافی مرۆڤ لە جیھاندا بەخشی و سەندنەوەی مافی بەتاڵان براوی چەوساوەکانی لە جیھاندا وەک ئارمانجەکانی گەلانی موسڵمان باس کرد.

سەرپەیڤ