حوزه‌یران 10, 2020 18:46 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر سەنعا

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو چەندین جار ڕۆژئاوای شاری سەنعای پێتەختی یەمەنیان بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلمەسیرە، لە ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر ناوچەی «ئەلسەباحیە» لە ڕۆژئاوای سەنعا، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بریندار بوون.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی حەوتەی ڕابردووش ناوچەی «وادی ڕەجام»ی شارستانی «بەنی حەشیش» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پێتەختیان کردە ئامانج.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمریکا ھەر لە سەرەتای ھێرشی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر وڵاتی بێ دەرەتانی یەمەن بە پێشکەش کردنی یارمەتیی لۆجیستیکی، ھەواڵگری و پشتیوانیی جەنگاوەرانە و فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات پشتگریی لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری دژی یەمەن کردووەو لە بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕ لەم وڵاتە دەستکورتە عەرەبییەدا ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.

سەرپەیڤ