حوزه‌یران 11, 2020 19:26 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرپرسی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەنە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بە بەرپرسی شوێنھاتەکانی پێشگرتن بە گەییشتنی بەرھەمە نەوتییەکان بۆ ئەم وڵاتە لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یەمەنی «سەبەء»،«مەھدی ئەلمەشاتە» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ھۆکارەکانی ڕێگرتنی ھاوپەیمانیی سەعودی لە گەییشتنی بارەنەوت بۆ یەمەن، پێی داگرت: ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ لە ئاراستەی ئەرکەکانی خۆی دا لەمەڕ ڕاگرتنی دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودیی دژی یەمەن و بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاشتی لەم وڵاتەدا ھەوڵ بدات.

ئەلمەشات ھەروەھا وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی وەستاندنی خاپوور کرانی ژێرخان و تاڵان و بڕۆی سامانی گشتیی یەمەن لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە، وتی:ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ھەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی مافی گەلی ئەم وڵاتەو وەدەرنانی داگیرکەران لە یەمەن بەردەوام دەکات.

لە ئێستادا ٢٢ پاپۆڕی ھەڵگری سووتەمەنی و خۆرامی جەماوەری یەمەن لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە، دەستی گیراوە بەسەردا.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

سەرپەیڤ