حوزه‌یران 17, 2020 09:31 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: پەرە سەندنی شاڵاوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی دەربڕی شکست ھێنانی مەیدانیی دەست درێژکارانە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پەرەسەندنی ھێرشی ئاسمانیی ھاوپەیمانیی سەعودی و کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلی بە دەربڕی شکست ھێنانی مەیدانیی دەست درێژکاران زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، «موحەممەد ئەلبەخیتی»  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕۆژی سێشەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە لایەنگریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کرداری دڕندانەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن وتیشی: ھێندێک لە لایەنە نێونەتەوەییەکانیش ھەوڵ دەدەن ڕەوایەتی بەو دەست درێژکارییانە ببەخشن.

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە ڕۆژی دووشەممەوە وێڕای پەلاماردانی ناوچەگەلێکی سەنعاو سەعدەی یەمەن لانیکەم ٢٩ کەسی سڤیلیان کوشتووەو کۆمەڵێکیشیان بریندار کردووە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی دژی یەمەن لە ٢٦ی مارسی ٢٠١٥ەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.

 

سەرپەیڤ