حوزه‌یران 23, 2020 23:59 Asia/Tehran
  • وشداری ئەنساروڵڵای یەمەن بە عەرەبستانی سەعودی

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداریی دا کە ئەگەر عەرەبستانی سەعودی شەڕی دژی یەمەن ڕانەگرێت،بنکەو دامەزراوەگەلێکی گرینگترو ھەستیارتری ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.

«موحەممەد بەخیتی» ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و موشەکگەلی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی عرەبستان لە ڕیاز وتی: ھەڵمەتەکەی شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی «مافی ڕەوای » بەرەڤانیی ئەنجامی گرتووە

ئەم ئەندامەی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بانگەشەکانی ڕژێمی سەعودیی لەمەڕ پەلامار درانی ئامانجگەلی ناسەربازیی بە بێ ناوەڕۆک نرخاندو پێی داگرت: تەواوی ئەو ئامانجە پێکراوانە سەربازی بوونەو بانگەشەی پەلاماردرانی ناوەندگەلی ناسەربازی کە سەعودییەکان باسی دەکەن پاک درۆیە.

سەرپەیڤ