حوزه‌یران 28, 2020 12:24 Asia/Tehran
  • دەستدرێژکارانی سعودی 48 جار ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیی سعودی لە درێژەی پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر یەمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا ، 48 جار چەندین ناوچەی ئەم وڵاتەیان بۆردومانکرد .

بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیی سعودی لەم ماوەیەدا بە 12 جار پەلامار بۆسەر پارێزگەی بەیزا لە ناوەندی یەمەن ، ناوچەی قانیە و شارەکانی ناتع و سەوادیە لە باکووری بەیزایان دایە بەر پەلامار . 

پارێزگای سنوریی جوف یش 7 جار بۆردومان کراوە کە پەلامارەکان زیاتر لەسەر خوبو شەعف لە رۆژھەڵاتی جوف بوون . 

فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیی لەم ماوەیەدا ھەروەھا شاری مەجزەر لە باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگەی  مەئریب ،  شاری عەبەس لە پارێزگەی حەجە ھەڵکەوتوو لە باکووری رۆژاوای  یەمەن و شاری کەتاف ھەڵکەوتوو لە پارێزگەی سنووریی سەعدا لە باکووریان بۆردومانکرد . 

سەرپەیڤ