ته‌مووز 15, 2020 04:15 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی بڕیاری زیندانی ھەتاسەر بۆ ڕابەری ئێخوانولموسلمینی میسر و ٨٧  تۆمەتباری دیکە

دادگەی پیاداچوونەوەی میسر بڕیاری زیندانی ھەتا سەری بۆ ڕابەری ئێخوانولموسلمینی میسر و ٨٧ تۆمەتباری دیکە دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھەواڵیی میسر ئەلیەوم، دادگای پیاداچوونەوەی میسر ڕۆژی سێ شەممە زیندانی ھەتاسەری بۆ «موحەممەد بەدیع» ڕابەری ئێخوانولموسلمینی میسر و ٨٧  تۆمەتباری دیکە دەرکرد.

بڕیارەکەی دادگەی پیادا چوونەوە یەکلاییەو جێگای ناڕەزاییشی نەھێشتووەتەوە.

لە بڕیارەکەی دادگەدا لە سپتامبەری ٢٠١٨  «موحەممەد بەدیع» و ٨٧  تۆمەتباری دیکە بڕیاری زیندانی ھەتا سەر، ٨١ کەس ١٥ ساڵ زیندان و ٤٩ کەس ٧ ساڵ ، ١٦ کەس ١٠ ساڵ، ٢٢ کەس سێ ساڵ و دوو کەسیش دوو ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

ئەم بڕیارانە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەی ناسراو بە «ڕووداوی ئەلعدوە» کە لە ١٤ی ئوتی ٢٠١٣ ڕووی دا دەرکراوان.

ئەندامانی ئێخوانولموسلمین تۆمەتی پەلاماردانی بنکەی پۆلیسی شاری عدوەو ئاگر تێبەردانی ئەو شوێنەیان لە سەرە.

بە کودەتای سوپا دژی «موحممەد مورسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی میسر، لە سێھەمی ژوئەنی ٢٠١٣ تەواوی ڕێبەرانی ئێخوانولموسلمین و خودی مۆرسیش ڕاپێچ و ڕەوانەی زیندان کران.

لەو کاتەوە ھەتا ئێستا دادگەکانی میسر گەلێک جار بڕیاری ئێعدام، زیندانی ھەتاسەر و یان دەیان ساڵ زیندانیان بۆ ئەندامانی ئێخوانولموسلمین بڕیوەتەوە. 

سەرپەیڤ