ته‌مووز 30, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن: ڕژێمی سەعودی لەگەڵ پیرۆزگەکاندا وەک موڵکی خۆکەسی ھەڵس و کەوت دەکات

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕایگەیاند: ئالی سەعود لەگەڵ پیرۆزگەکاندا لە مەککەو مەدینە وەک موڵکی خۆکەسی دەجوڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، «زەیفوڵڵا شامی» وتەبێژی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەربە تەنساروڵڵا داوای لە دەوڵەتان و گەلانی جیھانی ئیسلام کرد کە ھەڵوێستێکی ڕوونیان لە ھەمبەر شێوازی ھەڵس و کەوتی سەعودییەکان لەگەڵ پیرۆزگەکاندا ھەبێت.

شامی وتیشی: ڕژێمی سەعودی جێبەجێکاری پیلانە نەگریسەکانی ڕژێمی زایونییە دژی موسڵمانان.

ڕێ و ڕەسمی حەججی ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕەچاوکرانی توندتۆڵی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕاگرتنی مەودای پێویست ئەنجام دەگرێت.

ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مێژووی حەجج دا تەواوی حاجییەکان بەس لە یەک شوێن دا موحریم دەبن و دەچنە مەناسکی حەججەوە. ژمارەی حاجییانیش لە چاو ساڵانی ڕابردوو گەلێک کەمەو ناگاتە دەھەزار کەس کە ھەرھەمووشیان شارومەندی عەرەبستانی و یان شارومەندی بیانیی دانیشتووی عەرەبستانن.

سەرپەیڤ