ئاب 05, 2020 01:20 Asia/Tehran
  • ٥٠ کوژراو لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەیرووت ھەتا ئێستا

وەزیری تەندروستیی لوبنان سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لانیکەم ٥٠ کەس لە تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەیرووتی پێتەختی لوینان کوژڕاون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، «حەمەد حەسەن» ژمارەی بریندارانی ئەم تەقینەوە دڵتەزێنەشی لانیکەم ٢٥٠٠ کەس ڕاگەیاند.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمە تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە بەندەری شاری بەیروت قەوما.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی لوبنان ڕایگەیاند: ماددەی نیترات ھۆکاری تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بووە.

پارێزگاری بەیرووت تەقینەوە لە بەندەری شاری بەیرووتی بە کارەساتێکی نیشتیمانی ناوبردو لەگەڵ تەقینەوەکەی شاری ھیرۆشیما ھەڵیسەنگاند.

«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوابەدوای کوژران و بریندار بوونی سەدان لوبنانی لەم تەقینەوەیەدا، ڕۆژی چوارشەممەی لە سەرتاسەری لوینان ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ