ئاب 05, 2020 14:14 Asia/Tehran
  • ھاوپشتی ڕاگەیاندنی سووریاو عێراق و یەمەن لەگەڵ جەماوەرو دەوڵەتی لوبنان

کاربەدەستانی سووریاو عێراق و یەمەن دوابەدوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت، لە پەیامگەلێکی جیاجیادا ڕوودانی ئەم کارەساتەیان لە دەوڵەت و گەلی لوبنان سەرەخۆشی کرد.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ «میشێل عەون »ی سەرۆک کۆماری لوبنان، کارەساتی تەقینەوە دڵتەزێنەکەی لە بەیرووت سەرەخۆشی کردو ڕایگەیاند: ئەوەی لە بەندەری بەیرووت دا قەوماو قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، بۆ خەڵک و دەوڵەتی سووریا پڕئازار بوو.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «میشێل عەون» ھاوتای لوبنانیی خۆی ئەم ڕووداوە تاڵەی سەرەخۆشی کرد.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وێڕای ڕاگەیاندنی ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی لوینان، لە سەر ئامادە بوونی وڵاتەکەی بۆ ڕاوەستان لەپاڵ نەتەوەی لوبنان لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا پێی داگرت.

«عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی و «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراقیش تەقینەوە لە بەندەری بەیروتیان سەرەخۆشی کردو داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە لەم کارەساتەدا لە تەنیشتی لوبناندا بن و پشتگری لەم وڵاتە بکەن.

«موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنیش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوەکەی بەیرووت وێڕای ھاودەردیی دەربڕین لەگەڵ جەماوەرو دەوڵەتی لوبنان، باسی ئامادەبوونی یەمەنی کرد بۆ یارمەتی دانی لوینان.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ھەتا ئێستا ٧٣ کەس لەم ڕووداوەدا کوژراون و زیاتر لە سێ ھەزارو ٧٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

 

سەرپەیڤ