ئاب 05, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • شوێنھاتەکانی تەقینەوەکەی بەیرووت

تەقینەوە دڵتەزێنەکەی لوبنان کە میدیاکان لەگەڵ بوردومانە ناڤۆکییەکەی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن لە شەڕی دووھەمی جیھانی لە لایەن ئەمریکاوە بەراوردی دەکەن، جیا لە ھۆکاری ڕوودانەکەی، شوێنھاتی گرینگی بۆ وڵاتێکی چکۆلەی وەک لوینان ھەیە.

یەکەم شوێنھاتی تەقینەوەکەی بەیرووت کە ڕوون و ھەست پێکراویش بوو، زیانی قورسی گیانی و مرۆڤییە. ھەتا ئێستا بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ئەم تەقینەوەیە نزیکەی سەد کوژراوو پتر لە چوارھەزار بربنداری لێ کەوتووەتەوە کە لەوانەیە ژمارەی کوژراوان زیاتریش ببێت.

 

دووھەمین و گرینگنرین شوێنھاتی ھەست پێکراوی دیکەی ئەم تەقینەوە دڵتەزێنە کە بە جۆرێک وەبیر ھێنەرەوەی چەکێکی ناڤۆکیی چکۆلە بوو، لە ڕووی ئابوورییەوەیە.

 

ڕۆژنامەی گتردییەن لەم بارەیەوە نووسیویەتی: لە سەدا نەوەدی گەنمی بەکارھێنانی لوبنان ھاوردەیە کە بە زۆری لە ڕێگای گواستنگەوە ئەنجام دەگرێت و ئەو بنکەی گواستنەوەیەش لە ناخی تەقینەوەکەدا بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەس لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە نرخی خۆراک لە لوبناندا لەسەدا ھەشتا ھەڵکشاوە.

 

سێھەمین شوێنھاتی تەقینەوەکەی بەیرووت لە بواری سیاسی دایە. دەوڵەتی لوبنان لە ڕوودانی ئەم تەقینەوەیەدا ھیچ ڕۆڵێکی نەبووەو تەنانەت ئەگەر خەمساردییەک کرابێت ھیچ پەیوەندییەکی بە دەوڵەتەوە نییە، کەچی ئەم تەقینەوەیە بووەتە ھۆی پەرەسەندنی گوشاروپاڵەپەستۆی سیاسی بۆ سەر دەوڵەتی حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.

 

سەرپەیڤ