ئاب 06, 2020 14:15 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی لوبنان باسی ئامادە بوونی عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی ئەو وڵاتەی کردووە

دەوڵەتی لوبنان رایگەیاندووە: عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ لوبنان تا ئەوکاتەی وڵاتەکە لە کاریگەرییە ئابورییەکانی تەقینەوەکەی بەیروت رزگاری دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان، دەوڵەتی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، شاندێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی «ئیحسان عەبدولجەبار»وەزیری نەوتی عێراق سەردانی لوبنانیان کردوەولەگەڵ«حەسان دیاب»  سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبوونەتەوە و ئامادەیی بەغدادیان بۆ دابینکردنی نەوت و سوتەمەنیی ئەو وڵاتە دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی لوبنانیش باسی ئەوەیان کردووە کە، سبەینێ هەینی لە عێراقەوە بڕێکی زۆر لە گەنم هەناردەی لوبنان دەکرێت، ئەمە لەپاش ئەوەدێت کە بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە سایلۆی سەرەکی بەیروت تەقییەوە و بەهۆی کەمیی گەنمەوە لەو وڵاتە ئاسایشی خۆراکی لوبنانییەکان کەوتووەتە مەترسییەوە.

جێگای ئاماژەیە  پێشتر «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، بەغداد دواناکەوێت لە هاوکاریی لوبنان لە تێپەڕاندنی ئەو کارەساتە گەورەیەی بەیروت، بۆ ئەو مەبەستەش فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاریی پزیشکی بۆ فریاکەوتنی برینداران رەوانەی لوبنان کردووە.

سەرپەیڤ