ئاب 07, 2020 02:56 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی ھەینی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی لوبنانەوە وتارێک پێشکەش دەکات

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆزی ھەینی لە بەرەی دوایین گۆڕانکارییەکانی لوبنانەوە وتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمینار، وتاردانەکەی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بڕیار وا بوو ڕۆژی چوارشەممە پێشکەش بکرێت، کەچی لە بەر ڕوودانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و ڕاگەیەندرانی ماتەمینیی گشتی کەوتە کاتێکی دیکە.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ