ئاب 07, 2020 21:12 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: تەقینەوەکەی بەیروت کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی و نیشتیمانییە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕووداوی تەقینەوەکەی بەیرووت،کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی و نیشتیمانییە

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی ھەینی لە وتاردانێکدا لە بارەی ڕەوشتی ئەم وڵاتە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت وتیشی: تەقینەوەکەی بەیرووت تەواوی ناوچەکان و ھۆزەکانی لوبنانی بەخۆیەوە خەریک کرد و زەبرو زیانەکەشی ھەموو ناوچەکانی گرتەوە.

نەسروڵڵا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەوڵی ھێندێک لە تاقم و ڕەوتەکان لەنێوخۆو دەرەوەی لوبنان بۆ ناوزڕاندنی حیزبوڵڵا وتیشی: بڕێک لە تاقمە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە کە گوایە تەقینەوەکەی بەیرووت لە ھەمارە موشەکییەکانی حیزبوڵڵادا بووە، بەڵام با بزانن بەوپەڕی لێبڕاوییەوە بوونی ھەرچەشنە موشەکێک یان تەقەمەنییەکی حیزبوڵڵا لە بەندەری بەیرووت چ لە ئێستاو چ لە ڕابردوودا ڕەت دەکرێتەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ھیچ جۆرە تەقەمەنییەکی حیزبوڵڵا لە بەندەری بەیرووت دا نەبووەو ئامانج لە ئاوا ھەڵوێستگەلێک ورووژاندنی گەلی لوبنان دژی حیزبوڵڵایە.

نەسروڵڵا وتیشی: بڕێک کەس و لایەن بە شوێن قۆستنەوەی سیاسیانەی ڕووداوی تەقینەوەکەن، بەڵام حیزبوڵڵا لەو باوەڕەدایە کە ھەل و مەرجی ئێستا، کاتێکی لەبار نییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی سیاسی.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە کاردانەوە دەرەکییەکان لەمەڕ تەقینەوەکەی بەیرووت ئەرێنی بووەو بەستێن بۆ دەرچوونی لوینان لە گەمارۆ و ئەو تەنگژانەی کە وڵات توشی ھاتبوو خۆش کراوە، ھیوای خواست: ھەمووان توانایی دان بەخۆداگرتن ، پشوودرێژی و لێبڕاویی پێویستیان بۆ پەڕینەوە لەم چورتمەی ئێستا ھەبێت.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» پێی داگرت : ئەگەر ئەوە بسەلمێندرێت کە کەسانێک لە تەقینەوەکەی بەیرووت دا دەستیان ھەبووە، دیارە دەبێ بە شێوەیەکی دادگەرانە سزا بدرێن و بە درێژایی  لێکۆڵینەوەکان و ڕەوتای دادگایی کردنیش ڕاستی و دادگەری ڕەچاو بکرێت.

سەرپەیڤ