ئاب 10, 2020 22:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی لوبنان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ندکرد

میشل عۆن سه‌رۆک کۆماری لوبنان ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حەسان دەیاب سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ندکرد و داوایکرد، به‌رده‌وامیی به‌کاره‌کانی حکومه‌ت وه‌ک کاربه‌ڕێکه‌ر بده‌ن تاوه‌کوو حکومه‌تێکی نوێ پێکده‌هێندرێت.

 

 له‌دوای پێشکه‌شکردنی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی  حەسان دەیاب سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان، میشال عۆن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی قبوڵ کرد و داوایکرد، کاره‌کانی حکومه‌ت به‌شێوه‌ی کاربه‌ڕێکه‌ر به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، تاوه‌کو حکومه‌تێکی نوێ بۆ وڵات پێکده‌هێندرێت.

سه‌رۆک کۆماری لوبنان، سوپاسی حەسان دەیابی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت له‌ماوه‌کانی رابردوودا کردوه‌.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی به‌یروتی پایته‌خت که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 160 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زاریش برینداربوون، هاوڵاتیانی لوبنان فشاری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان دروستکرد و داوایانکرد ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، حەسان دەیاب سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ته‌واوی حکومه‌تی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، سیستمی رێکخراوه‌یی گه‌نده‌ڵی له‌لوبناندا له‌وڵاته‌که‌ گه‌وره‌تره‌.

سەرپەیڤ