ئاب 14, 2020 14:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەمەنییەکان بەرامبەر بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی

کاربەدەستانی یەمەنی لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی لە مەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان بەتوندی ئیدانەیان کر

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە،  لە کاتێکدا کە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕێککەوتنە پڕلە شەرمە خۆیان وتەنی مێزووییەکەیان بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان کرد بە نێوەندگری و ڕاوێژی چڕوپڕی دۆناڵدترەمپ، کاربەدەستانی یەمەنی لە کاردانەوەیەک دا بەتوندی ئیدانەیان کرد.

«عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: ھەرکەس بەرامبەر بە ئەمریکا ئەمەگدار بێت، ھەوڵی خزمەتکردنی ئیسرائیل دەدات، کێ بەرپرسیانە؟

موحەممەد عەبدۆسسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵاش ئەم ڕێککەوتنەی ئیدانە کردو بە ئانتریک کارانەی زانی.

عەبدۆسسەلام وتیشی: ئەو ھەنگاوە سەلماندی کە دوژمنی زایونی و ئەمریکی لە سەر کاول کردنی ناوچەکە بەردەوام دەبن.

موحەممەد عەلی حوسی، سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەنیش وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە سەریانە بەرلە جاڕنامەکەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بارەی دامەزراندنی پەیوەندیی ڕاشتەوخۆ لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ھەڵوێستێکی ڕوون بگرنە بەر.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن جەختی لەوەش کردەوە کە: ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی خەیانەت لە فەلەستین و شەھیدان و گەلانی عەرەبە.

سەرپەیڤ