ئاب 14, 2020 23:34 Asia/Tehran
  • زەریف: ھیوادارم بە ھاریکاریی تەواوی لایەنەکان ڕەوشتی لوبنان جێگیر ببێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان ھیواداریی دەربڕی کە بە ھاریکاریی ھەموو لایەنە سیاسییەکان لە گۆڕەپانی نێوخۆیی لوبنان، ڕەوشتێکی پاوەجێ لەم وڵاتە مسۆگەر ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی ھەینیی ئیرنا، دوایین دیداری «موحەممەد جەوادی زەریف» لە گەشتەکەی لوبنانی، ئێو.ارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی «بەعبەدا»و لەگەڵ «میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان ئەنجامی گرت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارەکەدا ئەوپەڕی ھاودەردی و پشتیوانیی سەرۆک کۆمارو جەماوەری ئێرانی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو جەماوەری لوبنان لەبە تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووت ڕاگەیاند.

زەریف وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی بەسەر ڕژێمی زایونی دا ئەم بابەتەی وەک ھێمتیەکی سەرکەوتنی جەماوەری لوبنان بە سەر دژواری و چەوتییەکاندا لێکدایەوەو لە سەر ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەردەوام کردنی یارمەتییەکانی بۆ لوبنان پێی داگرت.

«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنانیش لە دیدارەکەدا ستایشی ھاوپشتی و داکۆکیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت 

 

سەرپەیڤ