ئاب 18, 2020 22:26 Asia/Tehran
  • دادگەی لاھە: تێوەگلانی حیزبوڵڵای لوینان بە تیرۆری حەریرییەوە ڕەت دەکەینەوە

دادگەی کەتنی نێونەتەوەیی لاھە تێوەگلانی حیزبوڵڵای لوینان بە تیرۆری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، دادگەی نێونەتەوەیی لاھە ئەمڕۆ سێ شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» کردارێکی تیرۆریستی بووە کە بۆ ئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتووە، ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەک لە ئاردا نییە کە نیشان بدات ڕێبەرانی حیزبوڵڵا و سووریا دەستیان لە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ھەبووە.

دادوەری دادگەکە ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە ، ھیچ بەڵگەیەک سکە دەربڕی تێوەگلانی حیزبوڵڵا بەو تیرۆرەوە بێت لە ئاردا نییەو سەیید حەسەن نەسروڵڵا و ڕەفیق حەریری پەیوەندییەکی باشیان پێکەوە ھەبووە.

لە ڕەوتی بۆمب دانانەکەی ١٤ی فڤریەی ساڵی ٢٠٠٥ لە بەیرووت،«ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ھاوڕێ لەگەڵ ٢١ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داو دوای ئەوە چوار کەس بە تۆمەتی ئەنجام دانی ئەو تاوانە قۆڵبەست کران. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لێکۆڵینەوەیەکی لە بارەی کوشتنی ناوبراوەوە لەژێر ناوی «دادگەی تایبەت بۆ لوبنان» دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ