ئاب 19, 2020 01:20 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەعد حەریری بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگەی تایبەتی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان

سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگەی نێونەتەوەیی تایبەتی تیرۆری «ڕەفیق حەریری» وتی: وەک ئەندامێکی بنەماڵەکەی پێملی ئەو بڕیارە دەبێت.

«سەعد حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان و کوڕی «ڕەفیق حەریری» ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی دەرکرا لە ئاستی چاوەڕوانیی ئێمە نەبوو، بەڵام پێی ڕازین.

«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لئبنانیش ھیواداریی دەربڕی کە ئەم بڕیارە ببێتە ھۆی پتەوبوونەوەی سەقام و دادگەری، ھەر چۆن «ڕەفیق حەریری» ھەوڵی بۆ دەدا، بۆ ئەوەی لوبنان لە سای یەکانگر بوون دا لەم  دۆخە قەیراناوییە دەرباز ببێت.

دادگەی نێونەتەوەیی لاھە ڕۆژی سێ شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» کردارێکی تیرۆریستی بووە کە بۆ ئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتووە، ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە نیشان بدات ڕێبەرانی حیزبوڵڵا و سووریا دەستیان لە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ھەبوو بێت.

دادوەری دادگەکە ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە ، ھیچ بەڵگەیەک سکە دەربڕی تێوەگلانی حیزبوڵڵا بەو تیرۆرەوە بێت لە ئاردا نییەو سەیید حەسەن نەسروڵڵا و ڕەفیق حەریری پەیوەندییەکی باشیان پێکەوە ھەبووە.

لە ڕەوتی بۆمب دانانەکەی ١٤ی فڤریەی ساڵی ٢٠٠٥ لە بەیرووت،«ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ھاوڕێ لەگەڵ ٢١ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داو دوای ئەوە چوار کەس بە تۆمەتی ئەنجام دانی ئەو تاوانە قۆڵبەست کران. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لێکۆڵینەوەیەکی لە بارەی کوشتنی ناوبراوەوە لەژێر ناوی «دادگەی تایبەت بۆ لوبنان» دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ