ئاب 21, 2020 03:08 Asia/Tehran
  • ھەنیە: مێژوو بەزەیی بەوانەدا نایەتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ئاسایی دەکەنەوە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی:مێژوو بەزەیی بەوانەدا نایەتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ئاسایی دەکەنەوە.

«ئیسماعیل ھەنیە»سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)  لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «ڕووسیا ئەلیەوم» کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو بووەوە، داوای کشانەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی و ھەروەھا کۆتایی ھاتن بە ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئەم ڕژێمەیان کرد.

ھەنیە وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە جەماوەری فەلەستین لە سەر خۆڕاگریی خۆیان بەردەوام دەبن، وتیشی: کەس ناتوانێ بیرۆکەی خۆی بەسەر جەماوەرو ئوممەتی فەلەستین دا بسەپێنێت.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٣ی ئوت باسی ڕێککەوتنی  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی کرد بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

سەرپەیڤ