ئاب 23, 2020 18:36 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان: حیزبوڵڵا ڕۆڵێکی گرینگی لە ئاسایشت و سەقامی ناوچەکەدا ھەیە

باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان ڕایگەیاند: ئەگەر ڕۆڵی حیزبوڵڵا لە بەرچاو نەگیردرێت، پێکھێنانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا مەحاڵ دەبێت.

«ئلێکساندێر زاسپکین» باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووت لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو بووەوە، لە سەر پێویستیی ھاوکاریی تەواوی لوبنانییەکان بۆ چارەسەریی ڕەوشتی ئێستای ئەم وڵاتە جەختی کردو وتیشی: لەبەرچانەگرتنی حیزبوڵڵا دەبێتە ھۆی لەنێوچوونی لوبنان.

زاسپکین وتووشیەتی: پێکدادانی حیزبوڵڵا لە تەنیشتی سوپای سووریاو ھێزەکانی ڕووسی بە شێوەیەکی کاریگەر لە گۆڕدرانی ڕوانگەی مۆسکۆ لە ھەمبەر حیزبوڵڵا ڕۆڵی ھەبووەو ئەوەی بۆ سەلمێندرا کە حیزبوڵڵا ڕۆڵێکی ناوچەیی ھەیە.

باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووت ھەروەھا لە ھەڵوێستەکانی سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان ڕێری گرت.

 

سەرپەیڤ