ئاب 27, 2020 10:19 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان لەگەڵ «نەعیم قاسم» و پێداگرتن لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاری لە خەباتی دژی تیرۆریزم

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووت لە سەر ھاوکاری لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شێخ نەعیم قاسم» یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «ئلێکساندر زاسپکین» باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووت، وێڕای پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی وتی: ئەم پەیوەندییانە گەلێک گرینگ و ئەرێنین و لە سووریادا بە شێوەیەکی مەیدانی و ھاوتەریب ، خەباتی دژی شاڵاوە تیرۆریستییەکان ھێزمەند کراوە.

«ئلێکساندر زاسپکین» باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووتیش لەم دیدارەدا وتی: لە ئەنجامی ھەوڵی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە تەوەرەی خۆڕاگری و ڕووسیا، ڕەوشتی سووریا گۆڕانی بەسەردا ھات.

«زاسپکین» وتیشی: ڕووسیا لە سەر ئەم ھاوکارییانەی ھەتا لەنێوبرانی یەکجاریی تیرۆریزم و کشانەوەی ھێزە بیانییە نایاساییەکان لە سووریا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ