ئه‌یلوول 01, 2020 03:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری فەرەنسا جارێکی تر سەردانی لوبنانی کردەوە

«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک بۆ دووھەمین جار سەردانی لوبنانی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ناوەندی ھەواڵدەریی نیشتیمانیی لوبنانەوە، مەکرۆن ھەر بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی بەیروت لە لایەن «عیماد میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری لوبنانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی باڵوێزخانەی فەرڕەنسا لە بەیرووت، مەکرۆن لەم سەردانەی دا بڕیارە چاوی بە کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی حکومەتی و دامەزراوە مەدەنییەکانی لوبنان بکەوێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ھەرکە گەییشتە بەیرووتی پێتەختی لوبنان لە توییتێکدا نووسی: بە لوبنانییەکان دەڵێم کە ئێوە برای فەرەنسییەکانن و ھەرچۆن بەڵێنم دابوونێ ئەوا دیسان بۆ لێکدانەوەی دوایین ئاڵوگۆڕو یارمەتیی دەستبەجێ و ھاوکاریی ھاوبەش لە ئاراستەی پێکھێنانی ھەل و مەجی پێویست بۆ  بنیاتنانەوەو پاوەجێیی گەڕاومەتەوە بۆ بەیرووت.

ھێندێک لە ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای گەشتەکەی لوبنانی سەردانی عێراق دەکات.

سەرپەیڤ