ئه‌یلوول 02, 2020 01:16 Asia/Tehran
  • مەکرۆن: حیزبوڵڵا نوێنەری بەشێک لە جەماوەری لوبنانە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە سەردانی بەیرووتی کردووە، حیزبوڵڵای وەک نوێنەری بەشێک لە جەماوەری لوبنان ناساند.

 بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ بەندەری بەیرووت، بە دەربڕینی ئەمەی کە لوبنان نمونەی ھاوژینی و پێکەوەیی فرەچەشنییە، وتیشی: حیزبوڵڵا نوێنەری بەشێک لە جەماوەری لوبنانەو ھەڵبژێردراویانەو لەنێوان حیزبوڵڵا و لایەنەکانی دیکە ھاوبەشی لە ئارادایە.

مەکرۆن لە بارەی «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری لوبنانیشەوە وتی: عەون ھەڵبژێردراوی پەرلەمانەو نوێنەرانی پەرلەمانیش ھەڵبژێردراوی خەڵکن.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتیشی: گەڵاڵەیەکی پێشنیار کردووە ھەتا لە مانگەکانی داھاتوو پراکتیزە بکرێت و بەردەوامیی یارمەتی دانی لوبنان مەرجدارە بە ئەنجام گرتنی ئەو چاکسازییانە.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا شەوی سێ شەممە بۆ دووھەمین جار لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکەی بەیرووت لە چوارەمی ئوت گەییشتە لوبنان.

سەرپەیڤ