ئه‌یلوول 07, 2020 23:36 Asia/Tehran
  • داوای ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین لەمەڕ بایکۆتکردنی ئیسراییل

ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین ، خوازیاری ئامادەکردنی یاساگەلێک بوون بۆ بایکۆتکردنی رژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی عەرەبی 21 ، ئەندامانی پەرلەمانەکانی 6 وڵاتی ئەمریکای لاتین لە جڤینی ؛ کومەڵی پەرلەمانەکان لەبەر قودس؛  جەختیان کردەوە لەسەر گرنگایەتی دەرچوونی یاساگەلێک بۆ بایکۆتکردنی رژێمی زایۆنی . 

ئەندامانی ئەم پەرلەمانانە رایانگەیاند پەرلەمانەکان رۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە دەرچوونی یاسا بۆ بایکۆت و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاریەکانی ئیسراییل . 

نوێنەرەکان راشیانگەیاند خەبات لە پێناو فەلەستین پێوستیی بە ھەنگاوی کردەیی ھەیە و دەبێ پێش بگیردرێ بە ھاوردەی کاڵای ئیسراییل بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین . 

سەرپەیڤ