ئه‌یلوول 10, 2020 20:28 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە بەیرووت

سەرچاوەکانی لوبنان باسی بڵێسەسەندنی ئاگرێکی بەربڵاویان کردووە لە بەندەری بەیرووت دا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلنەشرە، ڕۆژی پێنج شەممە ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بەیرووت کەوتەوە کە لە ئێستاش دا ھێزکانی فریاکەوتن لە ھەوڵی کوژاندنەوەی دان.

بنکەی ھەواڵدەریی لوبنان ٢٤یش نووسیویەتی: ھێشتا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نییە.

بنکەی ھەواڵدەریی « ئێڵ بی سی»ش لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئاگرەکە لە ناوچەی «سەوق حوڕڕە» لە بەندەری بەیرووت کەوتووەتەوەو زانیارییە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە بازاڕێکی ڕۆن و لاستیک دا ڕووی داوە.

کاربەدەستێکی سەربازیش لە وتووێژ لەگەڵ ئێڵ بی سی داوای لە خەڵک کرد کە لە گردوپەڕی بەندەری بەیرووت دوور کەونەوە.

وتووشیەتی: بە سەرنجدانی بەربڵاویی ئاگرەکە ھێزەکانیان خەریکی چۆڵ کردنی ناوچەکەن.

سوپاش لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ھەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکراوەو ھێزەکانی سوپاش لە ھەڵمەتەکەدا بەشدار دەبن.

«جۆرج کەتانە» سکرتێری گشتیی خاچی سووری لوبنانیش ڕایگەیاندووە: لەوە ناچێ ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ببێتە ھۆی ڕوودانی تەقینەوە. بە فسەی ناوبراو دوابەدوای ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بەس یەک کەس توسی ھەناسەبڕکێ بووە.

چوارەمی ئوتیش دوابەدوای ئاگرڕکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ھەمارێکی کەرەستەی ئاگرین لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە لە ھەمارڕەکانی گردوپەڕی دا کە ھەڵگری دووھەزارو حەوتسەت تەن «نیتراتی ئامونیۆم» بوو ، ڕووی دا.

سەرپەیڤ